پێكھاتە ئایینییەكان داواى زيادكردنى كورسى كۆتا دهكهن
زیادكردنی كورسی كۆتاكان دیارترین داواكاری پێكھاتە ئایینییە جیاوازەكانە، كاكەییەكانیش ھەمان داواكارییان ھەیە، جیا لەوەی دەشیانەوێت لە جومگەكانی حوكمڕانی ڕۆڵیان ھەبێت.
وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێێكھاتەكان بەڵێن بە پێكھاتەكان دەدات ببێتە پردی نێوان ئەوان و حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تا ھەرچی داواكاری ئەوانە بیباتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران. لەھەمان كات داوای پاڵپشتیشیان لێدەكات.
لەماوەی رابردوو وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان لەگەڵ توركمانەكان و كریستیانەكانیش كۆبۆوە، ئەوەی ئەوانیش بە مافی خۆیان دەزانن پاراستنی فەرھەنگ و كولتووریانە لەگەڵ بەشداریكردنی كارا لە دامەزراوە ئیدارییەكانی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان.
