وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دەرماڵەی مووچەخۆران دەدات

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دەرماڵەی مووچەخۆران دەدات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچە خۆرانی بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران - وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کراوە و تێیدا روونکردنەوە لەبارەی جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچە خۆران دراوە.

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە 25 جۆر دەرماڵە هەیە و چواریان جێگیر و 21 یان ناجێگیرن.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە مووچەی بنەڕەتی بە رێژەی 44%، دەرماڵە جێگیرەکان بەرێژەی 16% و دەرماڵە ناجێگیرەکان بەرێژەی 40% تێکڕای مووچە و دەرماڵەکانە.












باسنيوز
Top