لە ناوەندەكانی خوێندنی چەمچەماڵ هۆشیاریی هاتوچۆ دەگوترێتەوە

لە ناوەندەكانی خوێندنی چەمچەماڵ هۆشیاریی هاتوچۆ دەگوترێتەوە
لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سیمیناری هۆشیاری هاتوچۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵەوە دەگوترێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/11/2019، شێرزاد محەمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ، ڕايگەیاند: "ساڵانە ئەو سمینارانەی كە دەربارەی هۆشیاریی هاتوچۆیە لە سنوری چەمچەماڵ و بۆ قوتابیانی قوتابخانەكانی سنوورەكە هەمان بووە و ئەمساڵیش دەستمان پێكردووە و وانە دەڵێنەوە هەر سەبارەت بە هۆشیاریی هاتوچۆ، بەتایبەت ئەو كاتانەی كە پێش تاقیكردنەوەكانە، ئێستاش خشتەمان بۆ قوتابخانەكان داناوە و دەمانەوێت سەرجەم قوتابخانەكان بگرێتەوە و ئێمە خۆمان دەچینە قوتابخانەكان و لە نزیكەوە رێناماییەكانی هاتوچۆ بە قوتابیان دەڵێینەوە، هەروەها بەیاساكانی هاتوچۆ ئاشنایان دەكەین".

گوتیشی: "بەپێی قۆناخەكانی خوێندن، وانەكان دەڵێینەوە، بۆ نموونە ئەگەر بۆ سەرەتایی بێت، ئەوا ئاگاداریان دەكەینەوە كە نابێت لە لەسەر شەقامی سەرەكی یاری بكە، هەروەها سەر لە جامی ئۆتۆمبێلەوە دەربكەن و هاوكات نابێ لە دوای پیكابەوە سەربكەون و ئیتر بۆ قۆناخی ئامادەییش رێنمایی ئەوەیان دەكەین كە نابێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و زۆر بابەتی دیكە هەر بەپێوەست بە هاتوچۆ دەخرێنە بەرباس".

بەرپرسەكەی بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە ئەم كارەمان زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە، لەو ناوەندانەی خوێندنیش زیاتر ئاشنایان دەكەین بە یاساكانی هاتوچۆ و رێزگرگرتن لە كارمەندانی هاتوچۆ و یاساكانی چۆنیەتیی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و زۆر شتی تر دەگوترێتەوە.












باسنيوز
Top