زانیاری لهبارهى قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکیی بنەسڵاوە - دارەتوو بڵاو دهكرێتهوه
ئهمڕۆ پێنجشهممه 14/11/2019، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له پهیجی فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك)، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه و ئاماژهى بهوه داوه، پڕۆسەی قیڕتاوکردنی بەشێکی ڕێگای سەرەکیی بنەسڵاوە - دارەتوو لەلایەن تیمەکانی شارەوانی لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە، لە قۆناغی تەواوبووندایە".
باس لهوهش كراوه، تەواوبوونی ڕێگاکەش دەبێتە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان، بەوەی ڕێگایەکی سەرەکییە و هەردوو قەزای دەشتی هەولێر و ناحیەی دارەتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
باسنيوز
