لە هەولێر فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی ساز دەكرێت

لە هەولێر فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی ساز دەكرێت
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دووەمین فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی لە هەولێر دەست پێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

(فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیک و گۆرانی) بە چاودێریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ماوەی دوو ساڵە لە هەولێری پایتەخت ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمساڵیش بڕیار وایە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ و ٢٠ ی ئەم مانگە لەژێر دروشمی (میوزیك و گۆرانی دەنگێك بۆ نیشتمان) بە بەشداریی هەشت گرووپ لە سەرتاسەری كوردستان، گرووپەكانی (گرووپی میوزیكی هەولێر، تیپی مۆسیقای لوڕ لە سلێمانی، تیپی مۆسیقای كەركووك، گروپا ئاوازا سەرحەدێ لە باكوور، گرووپی مۆسیقای سەربەخۆبوون لە ڕۆژئاوا، تیپی مۆسیقای رووناك لە ڕۆژهەڵات، تیپا روباد یا موزیكی لە دهۆك) لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە چەندین بەرنامەی گۆرانی و موزیكەوە فێستیڤاڵەكە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی بەرنامەی كاریی فێستیڤاڵەكە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئامادە كراوە، لە هەر سێ ڕۆژی چالاکیی فێستیڤاڵەکەدا كاتژمێر ٥ی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری هەولێر كار و چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە دەست پێدەكات.







باسنیوز
Top