فەرماندەی هەسەدە نهێنییەکی مەترسیدار دەدرکێنێت
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا مەترسییەکی گەورە و جددییە.
مەزڵوم کۆبانی پێی وایە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هیوای بەهێزبوونەوەی بە چەکدارانی داعش بەخشیوە، چونکە داعش لەو ناوچانەی سوپای تورکیا دەستی بەسەردا گرتوون، بنکە دەکاتەوە.
سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، کە فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەڵگەی تەواوی خستووەتە روو، کە دەیسەلمێنن تورکیا هانی خۆڕێژخستنەوەی چەکدارانی داعش دەدات.
هەرچەندە تورکیا ئەو تۆمەتە رەت دەکاتەوە، بەڵام چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە پێشڕەویی سوپای تورکیایان دەکرد لەکاتی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دروشمەکانی داعش دەڵێنەوە.
باسنيوز
