تورکیا چوار سەرۆک شارەوانیی دیکەی هەدەپەی لەکار دوور خستەوە
هەتا ئێستا لە پارێزگا، شار و شارۆچەکە و ناوچە جیاجیاکانی باکووری کوردستان، 20 شارەوانیی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لەلایەن تورکیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە و سەرۆک شارەوانییەکان لەکار دوور خراونەتەوە و چەند کەسێکیشیان دەستگیر کراون.
زۆربەیان لەلایەن حکوومەت و دادگاکانەوە تۆمەتی هاوکاری و پاڵپشتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یان دراوتە پاڵ.
دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان زەخت و گوشارەکان بۆ سەر پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) توندتر بوونەتەوە و جیا لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکن، نزیکەی 200 ئەندامی هەدەپە لە باکوور و شارەکانی دیکەی وترکیا بە بیانووی دژایەتیی هێرشی تورکیا و پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە دەستگیر کراون.
باسنيوز
