بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر داخرا
زیاد جەیلان، ھاوسەرۆكی لقی دیاربەكری ھەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رای گەیاند: "گردبوونەوە و چالاكیی ناڕەزایی لەبەردەم لقی ئاكەپە قەدەخەیە، بەڵام لەبەردەم بارەگای ھەدەپە ئاساییە، ئەمە نادادپەروەرییە كە دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە نێوان ھەدەپە و بنەماڵەی دیلەكانی دەست پەكەكە".
ئاماژەی بەوەش كردووە: "جێگەی چارەسەری سیاسی بەردەم ھەدەپە نییە، بەڵكوو حكوومەتی توركیایە".
ئەو بەرپرسەی هەدەپەش دەڵێت: "بۆ ئەوەی ھیچ ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزییەك روو نەدات، بە شێوەیەكی كاتی بڕیاریان داوە لقی دیاربەكری ھەدەپە دابخەن".
هەتا ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 20 سەرۆک شارەوانیی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)ی لە کار دوور خستووەتە و لەباتییان قەیوومی داناوە و چەند کەسێکیشیانی دەستگیر کردووە.
باسنيوز
