ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هه‌موو هاووڵاتییان و خاوه‌ن زه‌وییه‌كانى نزیك بۆرییه گوێزهرهوهكانى هێڵى ئاوى دووكان - سلێمانى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بۆرییانه هۆكارى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتییانى شارى سلێمانی، قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، تەکێ و پییرەمەگروونن، بۆیه بەهیچ جۆرێک نزیک و سەرپێچی نەکەنە سەر ئەو بۆرییانە، چونکە دژی بەرژەوەندیی گشتی و تەندروستی و پێچەوانەی یاسایە، بە پێچەوانەوە هەر سەرپێچییەک بکرێت، ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەکرێنەوە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، لە کاتی شکاوی، یان زیادەڕەوی بۆ سەر بۆریبەکان، ئاگادارمان بکەنەوە".
باسنيوز
