نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا کۆ بوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا کۆ بوونەوە
کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا کۆ بوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی گەیشتە بەغدا و سەرەتا لەگەڵ عادل عەبدولمهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی عێراق تاوتوێ کراون.

دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کۆ بووەتەوە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفای سەید قادر، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن.










باسنیوز
Top