سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوایەك له زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دەكات
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حه‌لبووسی بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی ناوه‌نده عێراقییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستووره‌وه، رێواز فایه‌ق گوتی: "به‌داخه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی هه‌موو زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی كردووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان بۆ هیچ ناوه‌ندێك نامه‌ی نه‌ناردووه".
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق پێكهێنراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" داوای له زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردووه، بۆچوونی خۆیان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هیچ په‌یامێكی بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كردووه.
k24
