سبەی جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ژمارە ٧٢ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ١١ی ٢٠١٩ی خۆی بڵاو کردەوە.
بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکە، جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر هەڵدەبژێردرێن.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا، کاندیدە بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محەمەدیش کاندیدە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر.
باسنيوز
