سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ١١ی ٢٠١٩، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
بڕیارە کەمێکی دیکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە دۆخی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ بکات.
لەم سەردانەدا هەریەک لە جەعفەر شیخ مستەفا و مستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەعدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
باسنیوز
