هاتوچۆ پێشنیارێك ده‌داته پارێزگارى هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا پێشنیارێك ئاراسته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر كراوه، كه بارهه‌ڵگره‌كان كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى داخیڵى ناو شار ببن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م فازڵ حاجى نووسیویه‌تى: "پێشنیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر درایه پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوشار تا كاتژمێر 9ی به‌یانی كه ئێستا له كاتژمێر 7ى به‌یانى داخیڵى ناو شار ده‌بن، كه هیوادارین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له كاتژمێر 7ى به‌یانى بۆ ناو شار و دواخستنیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمیر، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بالغیی ناو شار، هه‌موان ده‌زانین له كاتژمێر 7ی به‌یانی تا نزیك 9ی به‌یانی فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان بۆ سه‌ر كار ده‌چن".
باسنيوز
