بەهۆی دەستڕێژی سوپای تورکیا لە کۆبانێ چەند هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی

بەهۆی دەستڕێژی سوپای تورکیا لە کۆبانێ چەند هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی
بەپێی زانیاریی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی گەشتی هاوبەشی هێزەکانی رووسیا و تورکیا لە نزیک کۆبانێ دەستڕێژیان لە هاووڵاتیانی سڤیل کردووە و چەند کەسێک شەهید و بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان "لە چوارەم گەشتی هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، خەڵک بڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، کە هێزەکانی تورکیا تەقەیان لە خەڵک کردووە و بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە ژنێک شەهید کراوە و چەند کەسی دیەکش بریندارن".

ڕووداوەکە لە گوندی (مرسمیل) لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و هاوسنووری گرێ سپی رووی داوە و باس لەوە دەکرێت چەند شەهید و بریندارێک هەیە.

هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە بڵاو نەکراوەتەوە، ماڵپەڕی (هاوارنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە تاکوو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەبووە.












باسنيوز
Top