لە سنووری خانەقین حەوت چەكداری داعش بە بۆردومانی کۆپتەر كوژران
وەعد ئەكەرەم، سەرپەرشتیاری هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە 12/ 11/ 2019 لە ناوچەی (تبج) لە نێوان شارەدێکانی سەر بە (جەلەولا و قەرەتەپە)ی سەر بە قەزای خانەقین، بەهۆی بۆردومانی كۆپتەری عێراقی 7 چەكداری داعش كوژراون."
گوتیشی: "ئێستاش تەرمی ئەو 7 چەكدارە كەوتووە و نەزانراوە خەڵكی كوێن."
ئەوەشی خستە ڕوو: "بەهۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە ناو بەناو كۆپتەری عێراقی بۆرودمانی سنوری قەرەتەپە دەكات".
شەوی ڕابردوو لە سنووری قەرەتەپە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کەوتنە بۆسەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و چوار سەرباز کوژراون و ٩ی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
