دادوەر و پارێزەرانی مانگرتوو لە کەلار مانگرتنەکەیان شکاند

دادوەر و پارێزەرانی مانگرتوو لە کەلار مانگرتنەکەیان شکاند
ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی داواكاری گشتی لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پاش هەفتەیەك لە مانگرتن، مانگرتنەكەیان شكاند.

ئەمڕۆ سێشەمە 12/ 11/ 2019 ، نزار حەسەن، سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتیی لە گەرمیان، كۆی داواكارییەكانی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتیی گەرمیانی لە ساتەوەختی شكانی مانگرتنەكە لە چەند خاڵێکدا بۆ ڕای گشتی خستە روو و کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا

پاش ئەوەی كۆمەڵێك گرفتیان لەگەڵ سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان هەبوو، پاشتر بە بنەبەستگەیشتن بۆ چارەسەركردنیان، ئەمڕۆ سیشەمە 12 / 11 / 2019 پاش ئەوەی دڵنیا بوون، لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەدواداچوونی كێشەكەیان دادوران و ئەندامان و سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی مانگرتنەكەیان شكاند.

نزارحەسەن، سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە گەرمیان لەبارەی مەرجی شكانی مانگرتنەكەیان رايگەیاند: "ئەكتیڤكردنی ڕۆڵی داواكاری گشتی لە چاودێری و دژایەتیكردنی گەندەڵی و پاراستنی ماڵ و سامانی گشتی و هەمواركردنەوەی یاسای داواكاری گشتی كە بە زەروورەتێكی هەنووكەیی دەزانیین و جێگای دڵخۆشیە ئێستا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردووە و پەلە بكرێت لە هەمواركردنەوەی یاساكە لە ماوەی (۳) سێ مانگی داهاتوو."

گوتیشی: "هەمواركردنەوەی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (۲۳)ی ساڵی ۲۰۰۷ی هەرێمی كوردستان و دەركردنی یاسای دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری لە هەرێمی كوردستان، كە تا ئێستا بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری یاسای بۆ دەرنەكراوە كە كەلێنێكی یاسایی گەورەیە لە نەبوونی چاودێریكرنی كاری دادوەری لە هەرێمی كوردستان."

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە" چاكسازی و بەدامەزراوەیكردنی سیتسەمی دادوەری و دوورخستنەوەی دەستی حیزب و سەربەخۆیی دادگاكان."














باسنيوز
Top