حزبی دیموکراتی کوردستان 17یەمین کۆنگرەی خۆی بەست
بەپێی زانیاریی کوردستان و کورد (ماڵپەڕی فەرمیی حدک)، کۆنگرەی 17ی حزبی دیموکراتی کوردستان، لە ژێر ناوی “کۆنگرەی شەهیدانی 17ی خەرمانان” و بە دروشمی ” یەکڕیزی و تێکۆشان و هیوا بە دواڕۆژ زامنی سەرکەوتنمانن” بەڕێوە چوو، دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوامب ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرنامە کارییەکانی، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
کۆنگرەی 17ی حزبی دێموکراتی کوردستان کە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، (10 و 11ی 2019ی زایینی) بەڕێوە چوو، کۆمەڵە ئەرکێکی بۆ خۆی دستنیشان کردبوو.
لەو کۆنگرەیەدا ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرە و لێکدانەوەی سیاسی لەسەر بارودۆخی سیاسیی کوردستان، ئێران، ناوچە و جیهان، گەڵاڵەی مودیرییەت و بەڕێوەبەریی حزب، پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، گەڵاڵەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە چەند تەوەرێکی سەرەکیی کاری کۆنگرە بوون کە دوای تاوتوێی بەشداران وەک بەڵگەنامەی کۆنگرە پەسند کران.
کۆنگرە لە بەشێکی دیکەی کارەکانیدا کۆمیتەی ناوەندیی نوێی بۆ بەردەوامیی کار و تێکۆشانی حیزب هەڵبژارد و لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا (خالید عەزیزی)یی بە سکرتێری نوێ هەڵبژارد.
باسنيوز
