ئەگەری مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی بەهێزتر دەبێت
د.عهرهفات کهرهم، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەندامی شاندی ئەم دواییەی حزبەکەشی بوو بۆ بەغدا رايگەیاند، وهک شاندی دانوستانکاری پارتی چهند رۆژ پێش ئێستا چوونهتە بهغدا تا بزانن چی دهگوزهرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە زۆر لایەنیان لە بەغدا دیوە و لەوە گەیشتوون کە پێکهاتەی عەرەبی شیعە لەبارەی مانەوە و نەمانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون.
ڕوونیشی کردەوە کە لایەنەکان لەوە گەیشتوون، وازهێنانی عادل عەبدولمەهدی زیان بە عێراق دەگەیەنێت و ئاشکرای کرد، ئەو هۆکارانەی کە عێراقیان بەمڕۆ گەیاندووە، هەڵەی کەڵەکەبووی ١٥ ساڵی ڕابردووی حکوومڕانیی عێراقە و تەنیا کێشەکە لەوەدایە کە لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدیدا تەقیوەتەوە.
عەرەفات کەرەم خۆشحاڵیی خۆی بە بوونی ٦ نوێنەری کوردستان لە لێژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور دەربڕی و جەختی کردەوە کە نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستوور بە زیانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.
لەلایەن خۆیەوە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نونەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "ئێستا ھەڵوێستی خۆپیشاندەران بەرامبەر بە عادل عەبدولمەهدی گۆڕاوە و بەنیازن دەرفەتێکی دیکەی پێ بدەن، بۆ ئەوەی چاکسازی ئەنجام بدات”.
ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ھەموو ھێزەکانی عێراق بەبێ جیاوازی پاڵپشتی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن، چاکسازیی فراوان لە عێراقدا ڕوو دەدات، چونکە “ئەگەر سەرۆک وەزیرانی هێراق نەتوانێ لە ڕەگەوە ڕیشەی گەندەڵی ھەڵبکێشێت، بێگومان دەتوانێت ڕێژەی گەندەڵی لە عێراقدا کەم بکاتەوە، بەڵام ئەگەر عادل عەبدولمەھدی بەتەنھا بێت، خۆپیشاندەران داوای چاکسازی بکەن و گەندەڵی بەردەوام بێت، بێگومان بە تەنھا ھیچی پێ ناکرێت”.
ئەو خانمە پەرلەمانتارەش پێیوایە کە عێراق ١٦ ساڵە لە گەندەڵیدا نقووم بووە، بۆیە عادل عەبدولمەهدی بە تەنیا لە گەندەڵییەکانی وڵاتەکە بەرپرسیار نییە، بگرە بەرنامەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریشی هەبووە.
باسنيوز
