بە ئامادەبوون و چاودێریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی خولێکی دیکەی دەرچوونی ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگەی لە کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوە چوو.
لەو خولە سەربازییەدا 233 ئەفەسەر و پلەداری باڵای پێشمەرگە بۆ ماوەی نۆ مانگ بە شێوەی ئەکادیمی و زانستی سەردەمی سەربازی لە کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ مەشق و ڕاهێنانیان بینیوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بڕگە و ئاهەنگی تایبەتی سەربازی بەڕێوە چوو.
کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ ماوەی 23 ساڵە دامەزراوە و هەتا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار ئەفسەر و پلە باڵای پێشمەرگەی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پێ گەیاندووە.
باسنیوز
