په‌یه‌ده وه‌ڵامێكی توندی ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، حزبه كوردییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه په‌یه‌ده له سه‌ره‌تای ساڵی 2011ـه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سووریا زیاتر داوای چاره‌سه‌ری سووری – سووری كردووه و پشتی به بنه‌ماكانی زمانی دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌ستووه ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "له رابردوودا و ئێستاش هه‌میشه له دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بووین، جا چ ده‌ستوه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه یانیش نێوده‌وڵه‌تی بێت".
به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، "حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و هه‌میشه له چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتی راده‌كات، به‌مه‌ش سووریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی هێزه تیرۆریستییه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویست بوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا خاك و گه‌له‌كه‌ی له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بپارێزێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی گه‌لی سووریا به‌یه‌كه‌وه بلكێنێت، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و له‌كاتێكدا ئێمه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بووینه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان هه‌ڵوێستی كه‌سانی ته‌ماشاكار بوو. پێویست بوو حكوومه‌تی سووریا میداڵیای شه‌ره‌فی به هه‌موو ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هێزه سیاسییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ببه‌خشێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه به‌رامبه‌ر به نه‌یاران تۆماریانكرد".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیشده‌كاته‌وه، "خوێنی كوڕان و كچانی كورد، عه‌ره‌ب، سریان، ئاشووری و توركمان تێكه‌ڵ به خاك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی نوێی سووریا بهێنێته ئاراوه. به‌ڵام ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین و رژێمی سووریا ئه‌و هێزانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه زۆرترین هه‌ستی نیشتیمانی و ئینتیمایان بۆ دیموكراتیه‌ت هه‌یه".
په‌یه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "به‌شار ئه‌سه‌د له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیا الیوم" ئه‌و گوتاره شۆڤێنیانه‌ی به‌كار هێناوه، كه سووریای به‌م رۆژه گه‌یاند و خزمه‌ت به یه‌كێتی سووریا ناكات، خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه و به ته‌واوی خزمه‌تی نه‌یارانی سووریا ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستوه‌ردانی دهركیدایه و درزی ئه‌و گرژی و لێكترازانه فراوانتر ده‌كات كه له ئارادایه، ئه‌و زمانه تۆمه‌تئامێزه سووریای وێران كرد و رێز و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌كه‌دار كرد".
K24
