دادگای فیدڕالی سکاڵایەک لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان یەکلا دەکاتەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کوردستان، دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2019، دادگای فیدراڵیی عێراق چەند برگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە رێگەیان بە ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوو، دیالە و سەڵاحەدین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بریکاری لیژنەکەیان، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی لەسەر سکاڵای پەرلەمان ساز کرد.
جوان رۆژبەیانی هەروەها رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا، دادگای فیدڕالی سکاڵای پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاساکە قبوڵ کرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لە دەنگدانی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، هەڵ وەشاندەوە.
بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی، ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، کە زۆرینەیان کوردن و لە ھەرێمی کوردستان دەژین، دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی خۆیان بکەن.
باسنیوز
