سوپای پاسداران دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری حاجی ئۆمەران بریندار دەکەن

سوپای پاسداران دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری حاجی ئۆمەران بریندار دەکەن
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری حاجی ئۆمەران سوپای پاسدارانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری کورد کرد و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر برینداربوون.

بریندارەکان ناویان سیروان ئەحمەد تەمەن 33 ساڵ و سلێمان هەمزە تەمەن 50 ساڵە کە بۆ چارەسەری پزیشک رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان کراون.

لەبارەی رووداوەکە سیروان ئەحمەد: ئەوان 11 کۆڵبەر بوونە و ویستویانە لە کونەرێی گوندەژۆر کاڵا و کەلوپەل بگوازنەوە پیرانشاری رۆژھەڵاتی کوردستان، لە کانی ناوخۆش توشی کەمینی سوپای پاسدارانی ئێران بوونە و دراونەتە بەر گوللە، بەھۆیەوە ئەو و کاسبکارێکی دیکە برینداربوونە.

سیروان دەشڵێت، نۆ کەسەکەی دیکە گوللەیان بەرنەکەوتووە، بەڵام کۆڵەکانیان فڕێداوە و دەربازیان بووە.

ئەحمەد گەڵاڵی، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان راگەیاند: بریندارەکان قاچ و دەستیان برینداربووە و ھەر یەکە و گوللەیەکیان بەرکەوتووە. ئێستاش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
Top