له‌ سلێمانى تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە بەنیاز بوو لە ڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت

له‌ سلێمانى تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە بەنیاز بوو لە ڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت
مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە دوو فەرمانی ده‌ستگیركردنى هەبووە و بەنیاز بووە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە هەڵبێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئێوارەی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019، تۆمەتبار (ب، ع، ف) كە دوو فەرمانی ده‌ستگیركردنى هەبووە بە پێی ماددەكانی (405-31 و 456) لە یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیان و بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیر كرا، ئەمە لە كاتێكدایه‌ كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە هەڵبێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاساییەكان، لە بنكەی پۆلیسی بازیان ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەكرێت كە داواكراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی.












باسنيوز
Top