سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات
کۆبووەنوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان، تایبەتە بە دەنگدان بە سەرۆک، جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی چوار لیژنە تازەکەی پەرلەمانی کوردستان کە پێشتر دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لەسەری ڕێک کەوتوو.
دەقی نووسراوەکەیە پەرلەمانی کوردستان:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/11/13، تكایه له‌كاتی دیاری كراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د. رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
باسنيوز
