گوتهبێژی حکوومهتی هەرێمی کوردستان: لهبارهی بودجه لەگەڵ بەغدا ڕێک دەکەوین
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند، گفوگۆکان لهگهڵ بهغدا بهردهوامن و گهشبینن بەوەی لهسهر بودجه ڕێک بکەون.
ڕوونیشی کردەوە کە هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و کەشێکی ئەرێنی لەئارادایە.
پێشبینیی ئەوەشی کرد کە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بنەماکانی مافەکانی هەرێمی کوردستان، بگەنە ڕێککەوتن.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئاشکرای کرد، لە ماوەی داهاتوودا پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەت ڕادەگەیەنن و خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێس کۆنفرانسێکدا ڕوونی دەکاتەوە کە پڕۆژە ستراتیژییەکان چین.
باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرنگی بە کەرتی تایبەت بدات و پلانی فراوانیشی هەیە لەمبارەیەوە.
باسنيوز
