بەشار ئەسەد: رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەری تەواوی حکوومەتی سووریایە
راشیگەیاند: "رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەری تەواوی حکوومەتی سووریایە بە هەموو ناوچە کوردییەکان و دوورخستنەوەی کوردەکان لە سنوورەکان تاوەکو هێرشی تورکیا رابگیرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، من داوام لە کوردەکان کردووە ببنەوە بەشێک لە هێزەکانی حکوومەت، ئەمەش هەندێکیان پەسەندیان کردووە و هەندێکی دیکەیان رەتی دەکەنەوە.
ئەسەد دەڵێت: "کێشەی سەرەکی لەگەڵ (پەیەدە)یە کە یەکەیەکی سەربازیی بە ناوی یەپەگە دروست کردووە و پەکەکەش سەر بەوانە".
سەرۆکی سووریا ئاشکرایکردووە: "زۆربەی کوردەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکوومەت هەیە و زۆربەیان پشتگیری حكوومەت دەکەن تەنها ئەوانە نەبن کە سەر بە (پەیەدە)ن، ئەوان لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە پشتگیرییان لێ دەکرا، لەگەڵ ئەمەریکا پێکەوە نەوت دەدزن و باقاچاغی دەبەن".
ئەوەشی نەشاردووە کە پەیەدە تووڕەیە لە ئەمەریکا بەوەی ئەوانی بەجێهێشتووە لە سوریا.
K24
