بە بڕیارێک هێزەکانی عێراق وێنەی سیستانی لە کەرکووک هەڵدەواسن

بە بڕیارێک هێزەکانی عێراق وێنەی سیستانی لە کەرکووک هەڵدەواسن
هێزە ئەمنییەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکووک، وێنەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی عەرەبە شیعەکانی عێراق لەسەر بارەگاکانیان و بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵدەواسن.

بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی دەس کەوتووە، لە شاری کەرکووکدا هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی فیدرالیی عێراق، وێنەی ئایەتوڵا عەلی سیستانییان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە کردووە و لەسەر بارەگاکانیان هەڵیانواسیوە.

لەمبارەیەوە ئیدریس ره‌فعه‌ت، بەڕێوەبەری ئاسایشی كه‌ركووك زانیارییەکانی پشڕاست کردەوە و ئاشکرای کرد کە بە فەرمانێک پۆلیسی ئیتیحادی و هێزەکانی کەرکووک وێنەی سیستانییان هەڵواسیوە.

ڕوونیشی کردەوە کە وێنەکان جگە لەسەر ئۆتۆمبێل و بارەگای هێزەکان، لە شوێنە گشتییەکانیش هەڵواسراون. ئەمەشی بە بەشێکی دیکە لە هەوڵەکانی شۆڤێنییەکانی عێراق بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەکانی کوردستانیبوونی کەرکووک و تەعریبکردنی شارەکە لەقەڵەم دا.












باسنيوز
Top