لە هەولێر چەند پرۆژەیەکی نوێی کارەبا دەکرێتەوە

لە هەولێر چەند پرۆژەیەکی نوێی کارەبا دەکرێتەوە
لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەکی کارەبا لە پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە.

وابڕیارە سبەی دووشەممە 11/11/2019، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە (گرد جووتیار) وێستگەی گۆڕینی كارەبای (گرد جووتیار) بکرێتەوە و هەر هەمان رۆژیش كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لەمەراسیمێكی دیکەدا وێستگەی گۆڕینی عەنكاوە لەسەر 110 مەتری تەنیش چوارڕیانی عەنكاوە دەكرێتەوە.

ئەم دوو وێستگەیە رۆڵێكی گرنگی لەكەمكردنەوەی بارزۆری سەر فیدرەكان و تۆڕەكانی كارەبا لەتەواوی ئەو ناوچەیەدا دەبێت.














باسنيوز
Top