دراما دۆبلاژكراوه‌كان سنووردار ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/11/2019، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "دوای ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە مەبەستی سنووردارکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، ئەمڕۆ به فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی ئەرێنیی وەزارەتی ئەوقافى دایەوە".
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى دراما دۆبلاژكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئادابى كورده‌وارى ناگونجێن و بوونه‌ته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى ته‌ڵاق، پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره درامایانه سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن".
باسنيوز
