لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تەقتەق دوو برا بوونە قوربانی
زاهیر محەمەد بەڕێوبەری هاتوچۆی كۆیە رايگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۰/ ۱۱/ ۲۰۱۹ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ڕێگای هەردوو شارەدێی تەقتەق و سێگردکان، ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی توێتا مەرزیە پێکیان داداوە و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە شوفێری ماتورسکیلەکە بەناوی ئالان ڕەئووف محەمەد لەدایکبووی 2005 گیانی لەدەست داوە و برایەکیشی کە لەدایکبووی ساڵی2007 بریندارە".
بەڕێوەری هاتوچۆی کۆیە گوتیشی: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ لە یاسای ژمارە 86ی سالی 2004 دەستگیر کراوە".
باسنيوز
