حكوومەتی هەرێمی كوردستان 200 مامۆستای گرێبەست له‌ كه‌ركووك دەكات بە هەمیشەیی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان 200 مامۆستای گرێبەست له‌ كه‌ركووك دەكات بە هەمیشەیی
لە چەند ڕۆژی رابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا مامۆستایانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی و ئەو بڕیارەش مامۆستایانی خوێندنی كوردیی كەركووكیش دەگرێتەوە.

شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، ڕايگەیاند: "ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەركووكیش دەگرێتەوە و بڕیارە 200 مامۆستا لە كەركووك كە بەشێوەی گرێبەست لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دامەزراون، ئەوانیش بكرێن بە هەمیشەیی".

گوتیشی: "هەروەها ئێمە داوامان كردووە كە مامۆستایانی وانەبێژیش دابمەزرێن بەشێوەی گرێبەست، یاخود هەمیشەیی، چونكە ئێمە سوودی زۆرمان لەو مامۆستایانە بینیوە و بۆشاییەكانیان لە بەشە وانەكان لە قوتابخانەكاندا پڕ كردووەتەوە".

لە دوایین بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دامەزراندن، بڕیار درا مامۆستایانى گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی.











باسنيوز
Top