لە گوندێكی ئاكرێ 119 سەر ئاژەڵ بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام سەر بڕان
حاجی ئەحمەد، هاوڵاتییەكی گوندی سپی ماڵە لە دەڤەری ئاكرێ رايگەیاند: "ساڵانە لە گوندی (سپی ماڵ) وەك نەریتێكی خێركردن هەر ماڵە و بزنێك، یان مەڕێك ئامادەی دەكات بۆ رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام سەر دەبڕێت".
گۆتیشی: "لە گۆڕەپانی قوتابخانەی گوندەكە هەموو مەڕ و ماڵاتەكە سەر دەبڕن و پێكەوە گوشتەكەشی وەك یەك بەسەر خەڵكی گونددا دابەش دەكرێت و ئەوەی تریش بەسەر گوندەكانی دەوەروبەردا دابەش دەكرێت و ئەمساڵ 119 سەر مەڕ و ماڵات لە گوندی سپی ماڵ لە دەڤەری ئاكرێ سەر بڕدران".
باسنيوز
