به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی: دیارنییه هه‌ڵبژاردنەکەی عێراق ده‌كرێت یان نا
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رايگەیاند: "لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان كه سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌گرێته‌وه، یه‌ك سه‌رۆكی هه‌یه، ئه‌ویش عه‌بدولره‌حمان مسته‌فایه، به‌ڵام میکانیزمی دابه‌شكردنی كاندیده‌كانمان دیاری كردووه له كه‌ركووك ژماره یه‌ك بۆ یه‌كێتییه و ژماره دوو بۆ پارتییه و له مووسڵ ژماره یه‌ك بۆ پارتی و ژماره دوو بۆ یه‌كێتییە".
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد، نیوه‌ی حزبه‌كانی نێو هاوپەیمانیی کوردستانی كاندیدیان نییە، له‌كاتێكدا 30 حزب به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، بۆ کەرکووک تەنیا 14 لایه‌ن کاندیدیان ده‌بێت کە جگە لە پارتی و یەکێتی، ئەوانەی دیکە یەک کاندیدیان دەبێت.
لە لێدوانەکەیدا خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد: ”جارێ نازانین هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان دواده‌خرێت، چونكه به‌غدا سه‌قامگیر نییه، باس له گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ هەڵبژاردنەکەی نیسانی ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق“.
باسنيوز
