مەسرور بارزانی گەیشتە کەمپێکی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەردەڕەش
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک، گەیشتە کەمپێکی تایبەت بە ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش.
ئەو کەمپە دەوروبەری ١٢ هەزار ئاوارەی تێدایە کە بەشێکی زۆریان لە دوای هێرشەکەی ئەم دواییەی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان، پەنایان هێناوەتە بەر هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
