سەرۆک بارزانی: یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنمان لە مسوڵمانان پیرۆزبێت
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە.
لە پەیامەکەیدا، کە ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019 بارەگای بارزانی دەقەکەی بڵاو کردووەتەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی ”یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا“ لە مسوڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکات.
سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە ئەو یادە ببێتە هۆکارێکی دیکە بۆ ”پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی“ و مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
بەوھیوایەی ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە مایەی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی و بێته کۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی
٩ـی١١ ـی ٢٠١٩
