هاووڵاتیان و فهرمانبهرانی سلێمانی پێشوازی له گوتهكانی مهسرور بارزانی دهكهن
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پانێڵه تایبەتەکەیدا لە دیداری مێری رایگەیاند، ئەو ئەرکەم وەك ئەمانەتێك بۆ خزمەتکردنی خەڵك وەرگرتووە و لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتیشدا بە ھەموو وەزیرەکانم وتووە، حکوومەت ئەجێندای ھاوبەشی ھەیە و ھاتووین بەبێ جیاوازی خزمەتی خەڵك بکەین، بەرپرسانى ئیدارى و ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى پاڵپشتى لە بڕیارەکانى سەرۆکى حکوومەت لە ناو دامودەزگا حکومیەکان دەکەن.
لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتی کراوەتە چەقی کارەکان، بۆیە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت ھەر کەسێك فەرمانبەری حکوومەتە، دەبێت خزمەتکاری خەڵك بێت و پێویسته مەمەمنوون بێت خەڵکی لە کارەکانی رازی بێت، ئەمە سیاسەتی دەستپێکی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بڕیارشە کاری زیاتری لەسەر بکات.
لە بەرەمبەردا هاوڵاتیان داواکارن ئەو چاکسازیانەى کابینەى نوێ بڕیارى لهسهر داوە، زوو بچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.
