ته‌لار فایه‌ق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هۆکاری زۆریی تێپەڕبوونی فڕۆکەی گەشتیاری بە ئاسمانی پارێزگای هەولێردا ئاشکرا کرد.
لە دوێنێ سێشەممە ٥ی ١١ی ٢٠١٩ەوە، هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر تێبینیی ئەوەیان کردووە کە ژمارەیەکی زۆری فڕۆکە بە ئاسمانی شاری هەولێردا تێپەڕ دەبن و دووکەڵێکی زۆریش لە دوای خۆیان لە ئاسمانی پارێزگاکەدا جێدەهێڵن.
لەمبارەیەوە ته‌لار فایه‌ق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند، بۆ داهاتوو ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ین و پرسیاری زیاتر ده‌که‌ین.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ”ئێمه وای ده‌بینین که په‌یوه‌ندی به رێککه‌وتنی ئیمارات و عێراقه‌وه هه‌بێت، چونکه بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، فڕۆکەکان لێره‌وه تێپەڕ دەبن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی نییه، ده‌بێت زیاتر روونکردنه‌وه بده‌ین“.
لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تەلاف فایەق ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی گەشتەکان ”باشن“، نموونەشی بەوە هێنایەوە کە لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا ٢١٥ هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتەکانی (چوون یان هاتن)یان ئەنجام داوە.
باسنيوز
