ڕۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەکە ڕاگەیاند کە هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و وا بڕیارە دووسبەی کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
باسنیوز
