وەزیری گواستنەوە و گەیاندن باس لە داشکاندنی نرخی کارتی مۆبایل دەکات
ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی داشکاندنی نرخی کارتى مۆبایل، گوتی: "وەزارەتەکەمان نووسراوێکی ئاراستەی حکوومەتی عێراق کردووە، ئەو باجەی لەسەر کارتی مۆبایلە لە ھەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە، چونکە به بهراورد عێراق، دوو ھێندە لەسەر ھەرێمی کوردستان دەکەوێت".
باسى لهوهش كرد: "ئەو ھۆکارانەی کە بوونە ھۆی دانانی ئەو باجە لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی وەک شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت نەماون، بۆیە پێوستە ئەو باجە لەسەر کۆمپانیاکان لاببرێت بە تایبەت ھەرێمی کوردستان".
ئانۆ جەوھەر ئاماژهى بهوهش دا، بەپێى ئەو یاسایە کە باجەکە دانراوە، جیاوازی لە سیستەمی مووچەی ھەردوو حکوومەت ھەیە بە جۆرێک ئەگەر لە %20 لەسەر فەرمانبەرانی عێراق بێت ئەوا دوو ھێندە لەسەر ھەرێمی کوردستان دەکەوێت.
لە ساڵی 2015دا بە بڕیاری حەیدەر عەبادی بۆ کەمکردنەوەی کورت ھێنانی بودجە باجی زیاد خرایە سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی، کۆمپانیاکانیش نرخی کارتیان بۆ سەروو ھەزار دینار زیاد کرد.
باسنیوز
