كاروانێكی سەربازیی ئەمەریكا گەیشتە ھەرێمی كوردستان
كاروانی سەربازیی ئەمەریكا كە لە رۆژئاوای كوردستان كشاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە سنووری دھۆك و بەرەو ھەولێر كەوتوونەتەڕێ، جگە لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان چەند ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر لەگەڵ كاروانەكەدان".
پێشتریش چەند كاروانێكی دیكەی ھێزەكانی ئەمەریكا كە لە رۆژئاوای كوردستان كشابوونەوە گەیشتنە ھەرێمی كوردستان و بەشێك لەو ھێزانەش لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ كران.
لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.
K24
