كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگر و یاریده‌ده‌ره‌كانیان به‌شدارن.
به گوێره‌ی زانیارییانەكان ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر و پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی قۆناغه‌كه ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.
دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، بڕیاره هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبده‌ن و دۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
دوێنێ ئێوارەش بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان پێشوازی لێكرا.
باس‌نیوز
