هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبنەوە

هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبنەوە
ئەمڕۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و دواتر بە بەشداری سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هه‌ر سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتین له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌.

كوردستان24 زانیوویه‌تی كه‌ ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

دوا به‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، بڕیاره‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ‌به‌شداری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبده‌ن و دۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

دوێنێ ئێوارەش بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان پێشوازی لێكرا.




K24
Top