مستەفا بالی : مەزڵووم کۆبانێ بریندارنەبووە
ئەمڕۆ (دووشەممە 4-11-2019) هەواڵی برینداربوونی مەزڵووم کۆبانێ لە هەندێ میدیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام مستەفا بالی، بەرپرسی نووسینگەی میدیایی هەسەدە رەتیکردەوە گوتی "برینداربوونی مەزڵووم کۆبانێ بەهیچ شێوەیەک راست نییە و دوورە لە راستییەوە".
مستەفا بالی، بەرپرسی نووسینگەی میدیایی هەسەدە راگەیاند " فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کارەکانی بەردەوامە و شەڕی دەروونی کاریگەری لەسەر گەلەکەمان نابێت".
