ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆ دەبنەوە

 ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆ دەبنەوە


بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە شاری کەرکووک لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق کۆ ببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سەعات١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی١١ی٢٠١٩ زۆربەی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک لە مەڵبەندی شەشی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کەرکووک کۆ ببنەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دۆخی ئێستای عێراق و پرسی ھەمواری دەستووری عێراق و ئامادەکارییەکانی کورد بۆ ڕووداو و پێشهاتەکان.

لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق پرسی ھەمواری دەستوور رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت و لایەنە سیاسییەکان و سەرکردایەتیی کوردستانیش بۆ ئەو رووداوە خۆیان ئامادە دەکەن.

لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەبارەی ھەمواری دەستوور یەکدەنگن و ھەمواری دەستوور بە مەترسی بۆ سەر دەسکەوتەکانی ھەرێمی کوردستانی دەزانن.




باسنيوز
Top