دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.



بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ ڕاگەیاند کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.



ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ڕەتیکردەوە کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کێشەی تێکەوتبێ، ڕاشیگەیاند کە وەکو مانگەکانی ڕابردوو لە ڕۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی(٨)ی فەرمانبەران دەکرێت.





باسنیوز
Top