چەند پرۆژەیەک لە باعەدرێ جێبەجێ دەکرێن
ئەندازیار، مەعسووم ئیبراهیم گوتی: ''لە باعەدرێ پرۆژەی ئۆڤەرپاس وەستێنرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە."
گوتیشی: ''ئێستا ڕێگای نێودەوڵەتیی باعەدرێ- بەدرێکی نۆژەن دەکرێتەوە، هەرچەندە ئەو ڕێگایە سەر بە پاڕیزگای مووسڵە، بەڵام چەندین جار داوامان لە حکوومەتی خۆجیی مووسڵ کردووە، نۆژەنی ناکەنەوە، ئێستا حکوومەتی هەڕێم نۆژەنی دەکاتەوە."
