شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستی پێکرد

 شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستی پێکرد.

سەعات ١٠:٢٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.10.31 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕێوڕەسمی دەسپێکی شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

سەندکای پارێزەرانی کوردستان ڕێکەوتی 1993.3.1 دامەزراوە و لە هەر چوار پارێزگا و زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لقی هەیە و تاکوو ئێستا پێنج کۆنگرەیان بەستووە.

بەختیار حەیدەر سەرۆکی سەندیکای پارێزەران لە دەسپێکی کۆنگرەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و پاشان د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری عێراق مەترسیدارن و داوا لە سەندیکای پارێزەرانی دەکەم لە پرسی دەستوردا بە وردبینییەوە هەڵسوکەوت بکەن..




باسنيوز
Top