ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی لەبارەی فەرمانبەران دەرکرد

 ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی لەبارەی فەرمانبەران دەرکرد
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریارێکی نوێی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەران دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کەو تێیدا بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ رێکخستنەوە و دارشتنی رێنمایی و میکانیزمی تایبەت بە چۆنیەتی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لەبەر رۆشنایی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هیچ مۆڵەتێکی خوێندن رەزامەندی لەسەر نادرێت تا ئەوکاتەی میکانیزم و رێنمایی پێویست دەردەچێت لەلایەن لێژنەکەوە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی کردووەتەوە، کە پێویستە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندی بڕیارەکە بن و هیچ جۆرە داواکارییەک بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانیان بۆ ئەم سەرۆکایەتییە بەرز نەکەنەوە تا دەرچوونی میکانیزم و رێنمایی نوێ.














باسنيوز
Top