ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواپێشهاتەکانی عێراق و سووریا کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هاوکات ڕوونی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران دوا پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای عێراق و سووریا و کاریگەرییەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
